سایتی هەواڵ

بسم الله‌ الرحمن الرحیم

((یادخستنه‌وه‌یه‌ك بۆ هه‌موان. تا زیاتر زکری خوای په‌روه‌ردگار بکه‌ین))

به‌ڕاستی گه‌ر بێتو سە یرێکی ژیانی ئێستای مسوڵمانان بکه‌ین ده‌بینین زۆربه‌ی مسوڵمانان ژیانێکی ته‌نگو ناخۆش ڕووی تێکردوین به‌تایبه‌تی که‌ ئاگا دارین کورده‌ مسوڵمانه‌کان به‌تایبه‌تی تریش مسوڵمانانی کوردستانه‌ خۆشه‌ویسته‌که‌مان. وه‌ بێگومان هۆکار زۆرن بۆ تێک چونی ژیانی ئارامی مسوڵمان کاتێك که‌ خوای گه‌وره ‌و به‌توانا بۆی ڕوناك کردبوینه‌وه به‌ نوری ئیسلام‌. وه‌ ئه‌م هۆکاره‌ که‌ باسی ده‌که‌ین هۆکاری که‌سێتی خۆمانه‌ بۆ خۆمان. وه‌ پێم خۆش بوو ئاماژه‌ به‌ ئایه‌تێکی خوای گه‌وره‌و باتوانا بکه‌م که‌ بۆمان دیار ده‌کا بۆچی گێژاوی نه‌هامه‌تییه‌کانی ژیان بوینه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌تا خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت «و من اعرض عن ذکری فان له معیشه ضنکا» واته‌. هه‌ر که‌سێ هه‌ر مسوڵمانێك دووربێ و بێ ئاگابێ له‌ زکری خوا که‌ لیره‌دا مه‌به‌ستی قورئانه‌ ئه‌وا ژیانیکی زۆر ته‌نگو پر نه‌هامه‌تی ده‌بێ. به‌ڵێ ئه‌ی خوای گه‌وره‌ بێ گومان وا ئه‌م ئایه‌ته‌ت له‌سه‌رمان جێبه‌جێ ده‌بێت. جا به‌رێزان با به‌ به‌رده‌وامی زکری خوا بکه‌ین خوای گه‌ورە ده‌فه‌رموێت « الابذکرالله تطمئن القلوب » بێگومان که‌ دڵمان ئارامی گرت ئه‌وا ژیانمان پڕ ده‌بێ له‌ خۆشی و ئارامی به‌و هیوایه‌ی که‌وا خوای گه‌وره‌ دڵمان پڕکات له‌ خۆشی و ئارامی وه‌ نزیکمان بکاته‌وه‌ له‌ زکرو پاڕانه‌وه‌

والسلام علیکم ورحمت الله‌ وبرکاته‌

((نوسینی بەشدار))

لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی